بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت

شەیری بکە لە:
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت

دیمەنی ساتی نەشتەرگەری دەرهێنانی بزمارەکە. وێنە؛ نەخۆشخانەی ڕزگاری

ئاڤا نیوز

تیمی پزیشكان و كارمەندانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر، توانییان بە سەركەوتوویی، بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك دەربهێنن و سەلامەتی بۆ منداڵەكە بگەڕێننەوە.

چیرۆكی سەرەكی: دوای قووتدانی بزمار لەلایەن منداڵێكی تەمەن 11 ساڵی و چوونی بزمارەكە بۆ ڕێڕەوی بۆری هەناسەی و درووستكردنی مەترسی لەسەر ژیانی، دەستەی پزیشكان و كارمەندانی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی شاری هەولێر، توانییان بە سەركەوتوویی نەشتەرگەریی دەرهێنانی بزمارەكە بکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێركاریی هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، قووتدانی بزمار و شتی دیكەی هاوشێوە لەلایەن منداڵانەوە، ڕووداوێکی دەگمەن نییە و ڕۆژانە دۆخی مەترسیداری هاوشێوە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن و تیمی پزیشكان بەبێ جیاوازی، خزمەتی بێوێنە پێشكەش بە نەخۆشەكان دەكەن.

زانیاریی زیاتر: د. هێوران ئەنوەر، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ، سەرپەرشتی دەرهێنانی بزمارەكەی لە بۆری هەناسەی منداڵەكەی دەكرد، هەریەك لە پزیشكان، عەبدوڵڵا ئەحمەد، پزیشكی نیشتەجێی دێرین، ویداد تەها، پسپۆڕی سڕكردن، پەیمان عەبدولواحید، یارمەتیدەری نەشتەرگەری، ژمارەیەك كارمەندی دیكەی پزیشكی، لەو نەشتەرگەرییە بەشداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ