ئومێد خۆشناو: تا کۆتایی ساڵی 2025 پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو دەبێت

شەیری بکە لە:
ئومێد خۆشناو: تا کۆتایی ساڵی 2025 پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو دەبێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، یەکێکە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی سنوورەکە چارەسەر دەکات.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە کابینەی نۆدا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە 65%ـی کارەکانی تەواوبووە، تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەتی خەڵک.

پارێزگاری هەولێر وتیشی: تێچووی پڕۆژەکە 222 ملیار دینارە و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، لە زێی بچووکەوە ئاوی بۆ دەهێنرێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کێشەی ئاوی قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و 72 گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت، 24 کاتژمێر 500 کەس بە دوو شێفت کاری تێدا دەکەن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ