سوودانی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیاری دا

شەیری بکە لە:
سوودانی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیاری دا

محەممەد شیاح سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە فەرمانەکانی پلە بەرزکردنەوە، سەرمووچەی ساڵانە و هەژمارکردنی ئەو بڕوانامانەی لە کاتی خزمەتدا بەدەست هێنراون دەربکات.

وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لە مانگی یەکی ئەمساڵ و بەهۆی پەسندنەکردنی خشتەی بودجەی 2025، بڕیاریدا هەموو زیادە مووچەیەکی پەیوەست بە خزمەت، بڕوانامە و پلەی بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕابگرێت، لەکاتی پەسندکردنی بودجەش کۆی مانگەکانی ئەمساڵیان بەسەر یەکەوە بۆ خەرج بکرێت، واتە مافەکانیان دوادەکەوێت، بەڵام نافەوتێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ئەم بڕیارە هەژمارکردنی ماوەی خزمەتیش دەگرێتەوە، کە ئامانج لێی "پاراستنی پێگە کارگێڕی و مافە بەدەستهاتووەکانی سەرجەم فەرمانبەرانە".

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاسپاردەکەیدا، سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری و مافە داراییەکان بەپێی خشتەکانی تێچوو هەژمار بکات و ناونیشان و پلەی وەزیفی نوێش لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و ڕێنماییە پەیوەستەکاندا ببەخشرێتە فەرمانبەران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ