چەند کارمەندێکی تیمەکانی پرۆژەی رووناکی - فۆتۆ؛ ئاڤا - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەفەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، کارەبای 24 کاتژمێری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکرد، سبە و دووسبەش لە هەڵەبجە و زاخۆ دەستپێدەکات، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ئەو شوێنانە و تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر پڕۆژەی ڕووناکییان پێبگات.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە ڕۆژی 25-07-2024، دەستی پێ کرد، ڕۆژی 17-10-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادیی هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئامانجەکە ئەوەیە تا ساڵی 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
تیمەکان لە سۆران دەستبەکار بوونە و لە گەڕەکەکانی دیلمان، ئاوارە، قەندیل و وەستا ڕەجەب دەستیان بە تۆمارکردنی ناوی هاونیشتمانیان کرد، ڕۆژانی داهاتووش فراوانتر دەکرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: پرۆسەکە چەند قۆناغێکە، دابەشکردنی نامیلکەی ڕێنمایی و تۆمارکردنی خەڵک، بەستی پێوەری زیرەک، لابردنی مۆلیدەکان و تێستکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
تیمەکان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر بەبەردەوامی کار دەکەن و ماڵ بە ماڵ لە دەرگا دەدەن و ئەپڵیکەیشن بۆ هاوبەشان دادەبەزێنن.
زانیاریی پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ هاووڵاتییەک بەناوی مام عەزیز کردووە کە یەکەم هاونیشتمانییە لە سۆران ناوی خۆی تۆمار کردبێت، دەڵێت زۆر دڵیان خۆشە و ئیتر لەکۆڵ دەنگەدەنگ و دووکەڵی مۆلیدە دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان وت: مانگی 10 کارەبای چوار گەڕەکەکە دەکرێتە 24 کاتژمێری. ئامانجیشیانە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواوی سۆران و دەوروبەری بگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە ئاڤای وت: هەموو سنووری ئیدارەی سۆران شەش قەزایە: سۆران، چۆمان، رواندز، سیدەکان، مێرگەسۆر و خەلیفان لەگەڵ 13 ناحیە و 700 گوند، بە هەموویانەوە 87 هەزار و 271 هاوبەشیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیکتۆک زیاتر لە 10 ملیۆن ڤیدیۆی لە عێراق سڕییەوە