تیکتۆک زیاتر لە 10 ملیۆن ڤیدیۆی لە عێراق سڕییەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای تیکتۆک ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ "ڕەخساندنی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتیی باشتر"، تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 10 ملیۆن ڤیدیۆی لە سنووری عێراق سڕیوەتەوە.


وێنە گەورەکە: تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک، کە لە عێراق خاوەنی سەدان هەزار بەکارهێنەرە و ژمارەیان ڕوو لە زیادبوونە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە پابەندە بە چاودێریکردنی ناوەڕۆکەکان. بەپێی ئامارەکان، 99.5%ی ئەو ڤیدیۆ نەشیاوانە لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا دوای بڵاوکردنەوەیان لابراون.

 

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەرەکی ئەم هەنگاوە، بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆمپانیاکە، ناوەڕۆکی ڤیدیۆکان پێچەوانەی دابونەریتی کۆمەڵگەی عێراقی بووە.


هەروەها، لە هەمان ماوەدا، نزیکەی 650 هەزار پەخشی ڕاستەوخۆ (لایڤ) بەهۆی نەشیاوی و پێشێلکردنی یاساکانی تۆڕەکەوە لە عێراق ڕاگیراون.


لەلایەکی دیکە: ئەم هەنگاوەی تیکتۆک تەنها عێراقی نەگرتووەتەوە، بەڵکو بەشێکە لە سیاسەتی گشتیی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا. لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا، کۆی گشتی 16.5 ملیۆن ڤیدیۆ لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی سڕدراونەتەوە. هاوکات لە ئاستی جیهاندا، 19 ملیۆن پەخشی ڕاستەوخۆ ڕاگیراون.


زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتێکدایە کە تیکتۆک ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر دەبێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەڕۆکە زیانبەخش و نەشیاوەکان لەسەر پلاتفۆرمەکەی، بەتایبەت لەو کۆمەڵگەیانەی کە هەستیارییەکی زیاتریان هەیە بەرامبەر بە کلتوور و دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ