
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و کاراکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکان.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەردانەکە دوای ئەوە دێت کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کردووە کە شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی ئەو لیژنانەی پێشتر پێکهێنرابوون، دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
ئەمڕۆ چی ڕووی دا؟ هەرچەندە بابەتی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا نەبووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لەسەر داوای وەزیرێکی کورد، بابەتەکە وروژێنراوە داواکراوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، "من چاوەڕوانی ڕاپۆرتی لیژنەکانم،" و پرسیاری لە وەزیرەکان کردووە کە کارەکان بە کوێ گەیشتوون. لە وەڵامدا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەداوە کە لیژنەکان کارەکانی خۆیان نەکردووە و هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هاوکار و هەماهەنگ نەبوون و سەردانی بەغدایان نەکردووە. وەزیری دارایی عێراق وتووشیەتی، "چاوەڕێ دەکەین ئەندامانی کورد لە لیژنەکان ئەم هەفتەیە بێنەوە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بە میری ئێزدیان دەکات