ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
خاوەن نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی، نیگەرانن لە نەبوونی کارەبای نیشتمانی و داوای چارەسەری بەپەلە دەکەن. لەبەرامبەردا بەرپرسانی کارەبا لە هەردوو پارێزگاکە بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی قسەی خاوەن نووسینگەکان بۆ ئاڤا، زیاتر لە مانگێکە ئەم گرفتەیان هەیە و کارەبای نیشتمانی بە شێوەیەکی زۆر ناتەواو پێیان دەگات. هەندێک جار تەنیا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک کارەبا دێتەوە و دواتر بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەبڕێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم دۆخە وای کردووە کە خاوەن نووسینگەکان لە هەردوو شارەکە، بەهۆی گەرما و نەبوونی کارەباوە، ناچاربن لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر نووسینگەکانیان دابخەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر ئیشوکاری ڕۆژانەیان دروست کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە شاری سلێمانی، خاوەن نووسینگەکانی بازاڕی دۆلارەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەردانی فەرمانگەی چاککردنەوەی کارەبایان کردووە، بەڵام پێیان وتراوە کە بەهۆی قەرەباڵغی بەردەوامی بازاڕەکەوە، ناتوانن ئۆتۆمبێلی چاککردنەوە بهێننە ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لەڕێگەی هۆبەی چاكسازیی كارەبای ناوشارەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەكەین و گرفتەكەیان بۆ چارەسەر دەكەین."
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر، ئەندازیار کەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای 2ـی هەولێر، هۆکاری کێشەکەی بۆ دەستکاریکردنی گۆڕەری "محاویلە" کارەبای بازاڕەکە لەلایەن کارەباچییەکەوە گەڕاندەوە، کە بووەتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگییەکەی.
ناوبراو بە ئاڤای ڕاگەیاند: "سەرپێچییەکی زۆر کرابووە سەر تۆڕی کارەبای ئەو شوێنە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانمان چوونەتە ئەوێ و سەرجەم سەرپێچییەکانیان بڕیوە و محاویلەکەشمان چاککردووەتەوە."
ئەندازیار کەمال عەساف ئەوەشی خستەڕوو کە بە گشتی باری سەر گۆڕەری کارەبای بازاڕەکە قورسە و وتی: "سەرقاڵی ئەوەین گۆڕەرێکی دیکەیان بۆ دابنێین و گرفتەکە بە یەکجاری چارەسەر بکەین."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بە میری ئێزدیان دەکات