ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟

شەیری بکە لە:
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟

لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی و سویچ پلاکێکی کارەبا

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە دەکات کە لەبارەی تێچووی سویچ پلاکی داگیرساو بڵاوکراونەتەوە، گوایە ئەو ماڵانەی کارەبایان لەسەر پڕۆژەی ڕووناکییە بە داگیرساندنی ئەو سویچ پلاکانە پارەی زیاتریان بۆ دێتەوە، بەڵام ئاڤا داتای 20 سویچ پلاکی لە ساڵێکدا بە نموونە وەرگرتووە، ئەنجامێکی پێچەوانە دەرچووە.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە ڕۆژی 2024-07-25 دەستیپێکرد، ڕۆژی 2024-10-17 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئامانجەکە ئەوەیە تا ساڵی 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.

چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا بەدواداچوون لەسەر تێچووی کارەبا بۆ سویچ پلاکی کارەبای ماڵان دەکات، بە داتا و زانیاریی دەیسەلمێنێت کە هەڵگیرسانی یەک سویچ پلاک تاوەکو 20 سویچ پلاک چەند پارە خەرج دەکات و بە پارە خەمڵاندنی بۆ دەکات.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەموو دەنگۆیەک لەسەر بەکارهێنان و تێچووی گڵۆپی سەر سویچ پلاکی ماڵان ڕەتدەکەینەوە، هەر سویچ پلاکێک لە ماڵەوە داگیرسا بێت، لە 24 کاتژمێردا تەنیا 0.0024 کیلۆوات خەرج دەکات و 0.17 دینار تێچووەکەیەتی، لە مانگێکدا بڕی 0.072 کیلۆوات خەرج دەکات و پێنج دینار تێچووەکەیەتی، هەروەها هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی وێبسایتی پڕۆژەی ڕووناکی تێچووی ئامێرەکانیان دیاری بکەن.

ژمارەکان وا دەڵێن: بڕی ئەو کیلۆواتەی کە گڵۆپی سەر 20 سویچ پلاک لە کاتژمیرێکدا خەرجی دەکەن، 0.002 کیلۆواتە، لە 24 کاتژمێردا 0.048 کیلۆوات و 3.4 دینار تێچووەکەیەتی، لە مانگێکیشدا 100 دینار تێچووی 20 سویچ پلاکە لە ماڵێکە.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی شەحنی موبایلەوە، بۆ سەرە شەحنی ئایفۆن تەنها 35 دینار دەکات لە 24 کاتژمێردا، واتا تەنها هەزار دینار دەکات لە مانگێکدا.

ئەمەش بزانە: جگە لە گڵۆپی سەر سویچ پلاکی ماڵان، هەر سویچ پلاکێک یان تەلەڤزیۆن و ئامێرێکی دیکە، لە پلاکەکەیەوە نەکوژابێتەوە ئەوا بەشی پێویستی خۆی کارەبا خەرج دەکات، بۆ نموونە تەلەڤزیۆنێک بە کۆنتڕۆڵ بیکوژێنیتەوە، جیاوازە لەوەی لە پلاکەوە بکوژێتەوە، کاتێک لە پلاکەوە نەکوژاوەتەوە، سەرچاوەی سەرەکیی کارەبایەکی نابڕێت، بەڵکو تەنها شاشەکەی دەکوژێتەوە و کارەبا خەرج دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ