لە عێراق پێنج هەزار باڵەخانە و شوێن دادەخرێن

شەیری بکە لە:
لە عێراق پێنج هەزار باڵەخانە و شوێن دادەخرێن

دیمەنێکی شاری بەغدا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێکارەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانییەوە، پێنج هەزار باڵەخانە و پڕۆژە داخراون و تا مەرجەکانیش جێبەجێ نەکەن، ڕێگە بە کردنەوەیان نادرێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16 لەسەر 17ـی مانگی ڕابردوو لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی پێنج نهۆمی کەوتەوە، ئەویش بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

لێدوانی فەرمی: نەواس سەباح، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە لەم ماوەیەی دواییدا پێنج هەزار باڵەخانە و پڕۆژەیان داخستووە، چونکە پابەندنەبوون بەڕێکارەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆژەکان ناکرێنەوە تا مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگریی شارستانی جێبەجێ نەکەن و هەموو پێداویستییەکان بۆ ڕووداوەکانی فریاکەوتن دابین نەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ