فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکان بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکان بڵاودەکرێتەوە

ژمارەیەک دەرچووی بەشە پزیشکییەکان ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 کە دانیشتوی ناوچە کوردستانییەکانن، دەتوانن فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە بەپێی ڕێنمایی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ژمارەیەک لە قوتابییانی خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ حکومییەکان وەردەگیرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتیی، کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 بڵاودەکاتەوە بۆ ئەو دەرچووانەی دانیشتوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرچووانى کۆلێژی پزیشکی گشتیی، کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستاری، لەم لینکەى خوارەوە دەتوانن فۆڕمەکان پڕ بکەنەوە:

لێرەوە فۆڕمەکە پڕبکەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ