بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی کوردستان داوای 60 ڕۆژ مۆڵەت دەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی کوردستان داوای 60 ڕۆژ مۆڵەت دەکرێت

لۆگۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە ماوەی 60 ڕۆژی دیکەیان بدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان، چونکە ئەو وادەی پێشتر دیار کرابوو، دوێنی یەکشەممە بەبێ هیچ ئەنجامێک تەواو بوو. 

وێنە گەورەکە: 
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕۆژی یەکشەممە 3-8-2025، دوایین مۆڵەتە بوو بۆ لیژنەکان کە ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم سوودانی، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشهاتێکی تازە نییە، چونکە بڕیار بوو هەموو لیژنەکان سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام تەنیا لیژنەی نەوت هاتووە. لیژنەی داهاتی ناوخۆش وتوویەتی، "بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ مانگی شەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتمان پێبدەن".

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لیژنەکە بە نووسراوی فەرمی داوای لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە بەرچاو ڕوونی زیاتریان پێبدرێت لەبارەی داهاتی نانەوتی، هەردوولا بەرچاوڕوونیان داوە، بەڵام بۆچوونیان جیاوازبوو، بۆیە بەمەبەستی کۆبوونەوە و ڕێکخستنی بۆچوونەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن داوای دوو مانگ مۆڵەتیان کردووە، لەو ماوەیە پێویستە ڕەشنووسێک ئامادە بکەن و دواتر ببرێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی.

زانیاریی زیاتر: کاری لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبینیکردنە بۆ داهاتی ناوخۆی کوردستان، ئەرکی ئەوەیان پێ سپێردراوە پرسی داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی بکەنەوە، چونکە حکومەتی کوردستان دەڵێت: مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نییە بۆ بەغدای بنێرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و بەغدا لەسەر چی بۆچوونیان جیاوازە؟ حکومەتی کوردستان دەڵێت: بەپێی یاسای بودجە تەنیا سەدا 50ی داهاتی سیادی دەنێرین،واتا مانگانە 50 بۆ 60 ملیار دینار دەکات، بەڵام عێراق دەڵێت, سەدا 50ی کۆی داهاتی ناوخۆم دەوێت بە سیادی و ناسیادییەوە و نابێت مانگانە لە 120 ملیار دینار کەمتر بێت.

داهاتە سیادییەکان گومرگ و فڕۆکەخانە و جەوازات دەگرێتەوە، سزای هاتووچۆ و پارەی ئاو و کارەبا و ئەمانەش داهاتی ناسیادین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ