لەهەڵەبجە دوو گەنج لەکاتی مەلەکردندا خنکان

شەیری بکە لە:
لەهەڵەبجە دوو گەنج لەکاتی مەلەکردندا خنکان

ڕابەر حەمە ڕەشید - محەممەد عومەر

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ، دوو گەنج لە پۆندی پریسی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، لە کاتی مەلەکردندا خنکان و تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڕائید ئاکام، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەداخەوە دوو گەنج بە ناوەکانی (محەممەد عومەر) و (ڕابەر حەمە ڕەشید) لە کاتی مەلەکردن لە پۆندی پریس خنکاون و تا ئێستا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیان بەردەوامە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی کەسێک لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بنکەی پۆلیسی سیروانی لە ڕووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەڕان بەدوای تەرمی گەنجەکاندا دەستیپێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە پشتڕاستی کردەوە کە تیمەکانی فریاگوزارییان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و چاوەڕێی دۆزینەوەی تەرمەکان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ