کەمی ئۆکسجین و نەبوونی هەواگۆڕکێ دووکاندارانی بازاڕێکی هەولێری بێزار کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
دووکاندارانی نهۆمی ژێرزەمینی بازاڕی مۆدێرنی داون تاون لە شاری هەولێر، بەهۆی کەمیی ئۆکسجین و نەبوونی هیچ دەرچەیەک بۆ هەواگۆڕکێ، ئۆقرەیان لێ بڕاوە و داوای چارەسەرێکی خێرا و بنەڕەتی بۆ کێشەکەیان دەکەن.
زانیاریی پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا نیوز، هیشام سەعید، سەردانی ژێرزەمینی بازاڕەکەی کردووە و لە نزیکەوە گوێی لە سکاڵای دوکانداران گرتووە. محەمەد سەردار، یەکێک لە دوکاندارەکان، ڕاگەیاند: "جەوی بازاڕەکە زۆر گەرمە و هیچ هەوایەک لە هیچ شوێن و دەرچەیەکەوە نایەتە ژوورەوە. دۆخمان زۆر خراپە و خەریکە دەخنکێین. ئەم دۆخە و کەمیی ئۆکسجین بووەتە هۆی تووشبوونمان بە چەندین نەخۆشی."
دوکاندارێکی دیکە بەناوی محەممەد سابیر، بە گاڵتەجاڕییەوە باس لە سەختیی دۆخەکە دەکات و دەڵێت: "ئەم شوێنە وەک هۆڵی وەرزشی لێهاتووە، هەر کەسێک بیەوێت کێشی دابەزێنێت با بێتە ئێرە، بە چەند سەعاتێک چەند کیلۆیەک کەم دەکات."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوای بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، مەحموود نەشئەت، بەڕێوەبەری کارگێڕیی پڕۆژەی داون تاون بەڵێنی دا کێشەکە چارەسەر بکەن. ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "بەشێک لە دووکانداران پابەندی پێدانی کرێی دوکانەکانیان نین لەکاتی خۆیدا،"
بەرێوەبەری کارگێڕی پرۆژەکە گوتیشی، "دوای ئەوەی ئێوە وەک ئاڤا هاتنە سەر هێڵ، بەڵێن دەدەین لە نزیکترین کاتدا چارەسەری کێشەی هەواگۆڕکێیان بۆ بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن