مەشهەدانی لۆمەی مەندەلاوی دەکات و نایاساییبوونی دانیشتنەکەی سێشەممە ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
مەشهەدانی لۆمەی مەندەلاوی دەکات و نایاساییبوونی دانیشتنەکەی سێشەممە ڕادەگەیێنێت

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە "نادروست" ناودەبات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە "بەبێ سەرۆکایەتیی ئەو" بەڕێوەچووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەهۆی زیادکردنی بڕگەی دەنگدان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی خزمەت لەلایەن شیعەکانەوە، گرژی تێکەوت و دوو پەرلەمانتاری شیعە و سوننە کردیان بە شەڕی دەستەویەخە، بەهۆی شکانی نیسابی دانیشتنیش دانیشتنەکە و بڕگە پەسەندکراوەکانی "هەڵوەشێنرایەوە".

 

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی جێگرەکانی و سەرجەم ئەندامان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کراوە، مەشهەدانی جەختی کردووەتەوە کە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە "پێشێلکارییەکی ڕوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە." لە نووسراوەکەدا هاتووە: "هەر بڕیار و ڕێکارێک لەو دانیشتنەدا دەرچووبێت، بە پووچەڵ (باطل) دادەنرێت و هیچ لێکەوتەیەکی یاسایی نابێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی پەرلەمان پشتی بە ماددە (34/دووەم)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بەستووە، کە تێیدا هاتووە سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنەکان تایبەتە بە سەرۆکی پەرلەمان و تەنیا لە حاڵەتی ئامادەنەبوونی ئەودا، دەسەڵاتەکە بۆ جێگرەکانی دەگوازرێتەوە. مەشهەدانی ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئامادەبوونی لە پەرلەمان، دانیشتنەکە بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداریی ئەو بەڕێوەچووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ