هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە جیهانێکدا کە زۆربەی خەڵک بەدوای نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێن، گەنجێکی شاری هەولێر بەناوی فارووق فوئاد، هێشتا هەر عاشقی ئۆتۆمبێلێکی بەڕازیلیی کۆنی مۆدێل 1988 خۆیەتی. وەک خۆی دەڵێت، بەو ئۆتۆمبێلە گەشتی بەنێو پێنج وڵاتی جیاوازدا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فارووق فوئادی تەمەن 37 ساڵ، چیرۆکی خۆی و بەڕازیلییەکەی بۆ پەیامنێری ئاڤا نیوز، عوبێد هەرکی، گێڕایەوە و وتی: "نزیکەی 8 ساڵە ئەم ئۆتۆمبێلەم کڕیووە، کاتێک کڕیم زۆر پاک و خاوێن بوو، تەنانەت سپێرەکەشی هی شەریکە بوو." ئۆتۆمبێلەکە، کە لە جۆری ڤۆکسواگن پاسات B2ـە و لەو سەردەمەدا لە بەڕازیل بەرهەم هاتووە، تەنها 57 هەزار کیلۆمەتری بڕیبووە و تا ئێستاش "هیچ لێدرانێکی پێوە دیار نییە.
فاروق جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەڕای کۆنیی مۆدێلەکەی، ئۆتۆمبێلەکە لەوپەڕی ڕێکوپێکیدایە و تەبرید و گێڕ و مەکینەی بێ کێشەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی چیرۆکی فارووق و ئۆتۆمبێلەکەی جیاوازتر دەکات، ئەو متمانە و خۆشەویستییەیە کە بۆی هەیەتی. ئەو دەڵێت: "بەم بەڕازیلییە تەمەنم کردووە و پێنج وڵاتم پێی گەڕاوم، چوومەتە سعوودیە، تورکیا، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین." ئەمە لە کاتێکدایە کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزتریشە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: "بەخوا (متمانەم) بە بەڕازیلییەکەی خۆم زیاترە."
نایفرۆشێت: خاوێنی و تایبەتمەندیی ئۆتۆمبێلەکە وای کردووە کە زۆر کەس چاویان تێی بڕیبێت و هەوڵی کڕینی بدەن. فاروق ئاشکرای دەکات: "کڕیارم زۆرە و تا ئێستا زیاتر لە دەفتەرێک دۆلاریان (10,000$) پێداوم بۆ ئەوەی بیفرۆشم، بەڵام بڕیاری خۆم داوە و نایفرۆشم."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن