بەریتانیا و فەرەنسا ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
بەریتانیا و فەرەنسا ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی واژۆ دەکەن

بەلەمێکی بەریتانی کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە - وێنەی AFP

ئاڤا نیوز

بەریتانیا و فەرەنسا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەی نێوان کیێەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە لەندەن هەردوولا ڕێککەوتنێکی نوێیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی ڕاگەیەند.

زانیاری بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڕێککەوتنە نوێیەکە، پلانێکی تاقیکاری دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لەو کۆچبەرانەی کە بە بەلەمی بچووک دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، لە قۆناغی یەکەمدا، پلانەکە هەفتانە تەنیا 50 کەس دەگرێتەوە، لە بەرامبەردا، بەریتانیا مافی پەنابەری دەدات بەو کۆچبەرانەی لە فەرەنسا کە دەتوانن پەیوەندی خێزانی لەگەڵ دانیشتووانی بەریتانیا بسەلمێنن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە، ئەوەیە کۆچبەران لەڕێگەی بەلەمە بچووکەکانەوە ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە و لە فەرەنساوە نەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا. هەروەها هەردوو وڵات پابەند بوون بە بەکارهێنانی سەرچاوەی تەکنیکی و مرۆیی زیاتر، وەک بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ چاودێریکردنی کەناراوەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 نزیکەی 20 هەزار کەس لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 50% زیادیکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ