
سێ زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دێنە نێو هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی چەند ڕۆژێکە زیارەتکاران لە ئێرانەوە بە دەروازەی حاجی ئۆمەران دێنە هەرێمی کوردستان، بەڵام بڕیارە بەشێوەی فەرمی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی هاتنی زیارەتکاران دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ساڵە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، هەموو ئامادەکارییەک دەکرێت بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێران، کە دەیانەوێت بچن بۆ کەربەلا.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو ساڵە ئامادەکارییەکان فراوانکراون، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تا بازگەی شێراوا چوار بنکەی پێشوازی دانراون، تەنیا لە حاجی ئۆمەران نۆ چادرگە دانراون، لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێریش شوێنی حەوانەوە دابین کراوە.
زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی خواردن و خواردنەوە بەخۆڕایی بۆ زیارەتکاران دابین کراوە، هاوکات پاسی گواستنەوە دابین کراوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ تا 100 هەزار زیارەتکار بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕن بۆ کەربەلا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئێران پارەی عێراقی بە نرخێکی کەم بۆ زیارەتکاران دابین کردووە، بۆنموونە لە بازاڕی دراو 40 هەزار تمەن بەرامبەر هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام ئەو لیژنەیە هەر هەزار دینار بە 22 هەزار تمەن دەگۆڕێتەوە و 200 هەزار دینار بەو نرخە دەدات بە هەموو زیارەتکارێک ئەگەر تەمەنی لە پێنج ساڵ زیاتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە