لە مانگێکدا 12 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون

شەیری بکە لە:
لە مانگێکدا 12 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون

ژمارەیەک کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لە مانگێکدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران 12 کۆڵبەر لە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون یان برینداربوون. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە مانگی تەمموزدا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 12 کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون، لەو ژمارەیە شەش کۆڵبەر کوژراون و شەش کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون."

 

زانیاری زیاتر: کۆڵبەرە کوژراوەکان تەمەنیان لە نێوان 23 تا 45 ساڵدایە و زۆربەی کۆڵبەرە کوژراوەکان خەڵکی شاری سنەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دۆخی ئابووری ئێرانەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ کاری کۆڵبەری دەبەن، کە زۆر جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنوورەکان دەدرێنە بەر دەستدرێژی گوللە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ