چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی دەوامی پزیشکانی پسپۆڕ بڵاو دەکاتەوە و چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاری پلە یەکیان دەتوانن بەپێی ئەو خشتەیە سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن.

 

وێنە گەورەکە:  نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکومییە و لە ساڵی 2021 کراوەتەوە، تایبەتە بە چارەسەرکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاری پلەیەکیان و کەسوکاری شەهیدان، سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بەخۆڕایین.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی دەوامی پزیشکانی پسپۆڕ و ڕۆژانی نەشتەرگەری بۆ ئەم مانگە بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەر چارەخوازێک پێشمەرگە و کەسوکاری پلەیەکی، کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بۆ ماوەیەک پێدانی دەرمانی درێژخایەن بۆ ئەو نەخۆشانەی دەفتەری چارەسەری درێژخایەنیان هەیە لە نەخۆشخانەکە ڕادەگیرێت. 

 

زانیاریی زیاتر: مانگانە خشتەی دەوامی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشخانەکە ڕادەگەینرێت کە پێکهاتوون لە پسپۆڕیەکانی هەناو، نەشتەرگەری گشتی، ئێسک و شکان، پێست،  ئافرەتان، ددان، سۆنار، چاو، دڵ، قوڕگ و لووت و گوێ، بڕبڕەی پشت و مێشک و دەمار.

 

ئەمەش بزانە: هەموو ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ