
ستیڤ ویتکۆف. نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای دەکات، بزووتنەوەی حەماس ئامادە و کراوەیە بۆ ئەوەی چەک دابنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی نێردەی ئەمریکا سەردانی شوێنی دابەشکردنی خۆراکی لە کەرتی غەززە کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی کەرتەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند،'' حەماس کراوەیە بەڕووی چەکداماڵین و دانانی چەکەکانی". گوتیشی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پابەندە بە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە."
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس هیچ ئەنجامێکیان نەبووە، بەڵام وتیکۆف دەڵێت، ئامانجمان ئەوەیە یەک ڕێککەوتن بکرێت و بارمتە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد بکرێن و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن، نەک ئەنجامدانی ڕێککەوتنی بەش بەش.
ویتکۆف ئاماژەی بەوە دا کە هەوڵێکی هاوبەش لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە بۆ ئاسانکاری بۆ چوونەژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، لەوانەش خۆراک و دەرمان بۆ غەززە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
15 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات