ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی حەجاج نوگرە سەلمان دوای دەستگیرکردن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی کەسوکاری قوربانیان و ڕزگاربووانی نوگرە سەلمان، لە دادگای گەرمیان سکاڵای یاسایی لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی، ناسراوە بە 'حەجاج نوگرە سەلمان' ئەو "جەللادە"ـی سەدان منداڵ، ئافرەت و پیاوی کوردی لە زیندانیی "نوگرە سەلمان" لە باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسی ڕووخاو کووشتوە و زیندەبەچاڵی کردوون، لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرا کرا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان، داوا لەو کەسانە دەکات کە سکاڵا لە دژی تۆمەتبار 'عەجاج حەردان' تۆمار دەکەن سەردانی سەماوە نەکەن، بەڵکو لە سنووری خۆیان سکاڵا تۆمار بکەن، ئێستاش ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ڕزگاربووانی نوگرە سەلمان و کەسوکاری قوربانیان سکاڵا تۆمار بکەن.
لێدوانی فەرمی: تەحسین حەمید، بەرپرسی ڕێکخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال، بە ئاڤای گوت: ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین زانیاری هەموو ئەو کەسانەی لە نوگرە سەلمان زیندانی بوونە، یان کەسوکاریان لەدەستداوە وەربگرین، بۆ ئەوە لە دادگا سکاڵا تۆمار بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: جەبار عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە ئاڤای گوت: سبەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبینەوە و ئالیەتێک بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکان دادەنێین.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لیژنە لە رزگاری، کەلار، سەرقەڵا، کفری و خورماتوو پێکهێنراون، ئەو لیژنانە پەیوەندی بە سکاڵاکاران دەکەن و ئامادەکاری بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن