
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر نۆ برگە کۆ ببێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دانیشتنەکەی بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە و پێشنیازە یاسا بدات بەڵام لەکۆی 329 پەرلەمانتار 164 پەرلەمانتار بێ مۆڵەت ئامادەنەبوون و ڕێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواو نەبوو و کۆبوونەوەکەش بۆ سبەی دواخرا، سەرۆکایەتییش بڕیاریدا ئامادەنەبووان سزا بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە سێی ئاب کاتژمێر 1ـی پاش نیوەڕۆ پەرلەمان کۆ دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق نۆ برگە لەخۆ دەگرێت دیارترینیان دەنگدانە لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی ژمارە چواری ساڵی 2006، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربرین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەدرێت، هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە دەکرێت.
کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژی یەکشەممە بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن