فایلی خەڵک؛ شارەوانیی هەولێر بەڵێنی پاککردنەوەی گەڕەکی سێتاقان دەدات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی کۆ نەکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە گەڕەکی سێتاقان لە هەولێر، دانیشتووان و کاسبکاران نیگەرانن، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و خزمەتگوزاری هەولێر بەڵێنی چارەسەر دەدات و دەڵێت هەمووی پاک دەکرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە خۆڵ و خاشاکی گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر کۆنەکراوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆری زبڵ لە کۆڵان، بازاڕ و بەردەم ماڵەکاندا و بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش، کە نیگەرانی و ناڕەزایەتیی دانیشتووان و کاسبکارانی لێکەوتووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: یەکێک لە کاسبکارانی بازاڕی گەڕەکەکە بە ئاڤای وت: "خۆڵ و خاشاکێکی زۆر کۆبووەتەوە، بۆنێکی پیسی بە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و سیمایەکی زۆر ناشرینیشی بە گەڕەک و بازاڕەکە بەخشیوە. داوا دەکەین بە زووترین کات چارەسەرمان بۆ بکەن."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و خزمەتگوزاری لە شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگاداری کێشەکەن و هۆکارەکەی بۆ هەندێک گرفتی تەکنیکی لە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانیان گەڕاندەوە.

ناوبراو دڵنیایی دا و وتی: "کێشەکەمان چارەسەر کردووە و بەڵێن دەدەین هەر ئەمڕۆ تیمەکانمان بنێرینە گەڕەکی سێتاقان و بە تەواوی پاکی بکەینەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ