لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ له‌ناودەچن

شەیری بکە لە:

شانەیەکی هەنگوین

ئاڤا نیوز

لە ئاکرێ گه‌رما زیانی به‌ پڕۆژه‌كانى هه‌نگه‌وانی گه‌یاندووه‌، بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ  له‌ناوچوون.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەو گەرما تاقەتپروکێنەی کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە، زیانێکی زۆر بەر هەنگەوانان لە گوندەکانی خەردس و گوندکی ئاکرێ کەوتووە، بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزار پورە هەنگ مردوون.

زانیاریی پەیامنێر: هەمزە حوسێن، هەنگەوانێکە لە گوندی خەردس بە سەلام موشیر پەیامنێری ئاڤای وتووە: بەهۆی ئەم گەرمایەوە لەکۆی 100 کورە هەنگ، زیاتر لە 85 دانەیان مرداربوون و "زیانی نۆ ملیۆن دینارم پێگەیشتووە".

لێدوانی فەرمی: کاروان جەمال، جێگری بەڕێوبەری کشتووکاڵی ئاکرێ لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە هەنگەوانان دەکات، بۆ پاراستنی هەنگەکانتان لە مردن لەم وەرزی گەرمایەدا دەبێ هەنگەکانتان لەشوێنی فێنکدا دانێن و لەبەر خۆر دایان نەنێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: