
دیمەنی پیسبوونی ژینگەی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ سکاڵای هاووڵاتییان و لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ژینگە، پارێزگاری کەرکووک، فەرمانێکی کارگێڕی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا دەرکرد، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریکردنی سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لە ژمارەیەک گەڕەکی شارەکە بڵاوبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە چەند گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی کەرکووک بۆنێکی ناخۆش و زیانبەخش بڵاوبووەتەوە کە هاووڵاتییانەی ئەو ناوچانەی ناچارکردووە سكاڵا بکەن، لە ئەنجامدا بە فەرمانی پارێزگار لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
نوسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەسەرە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی سکاڵای هاووڵاتیان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە گەڕەکەکانی (حوڕییە، ڕزگاری، و پەنجا عەلی) پێکهێنرا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی فەرمانەکە، ئەرکی سەرەکیی لیژنەکە بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنینی مەیدانی بۆ ئەو ناوچانە بەمەبەستی دیاریکردنی سەرچاوەی بۆنە پیسکەرەکان، بەتایبەتی کارگەکانی قیلسازی و وێستگەی "بوور"ی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور.
سوود وەرگرتن لە ئامێر و کەرەستەی تەکنیکیی کۆمپانیاکانی نەوتی باکوور، گازی باکوور و بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.
پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی ورد لەگەڵ ڕاسپاردە و پێشنیازەکان لە ماوەی (15) ڕۆژدا لە ڕێککەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە، تاوەکو ڕێکاری یاسایی و بنەڕەتی بگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 چرکە لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەرمترین شوێنی زەوی بووە
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات