
وێنەی کەسێک بەهۆی گەرماوە هانای بۆ خۆفێنککردنەوە هێناوە
ئاڤا نیوز
دەزگاکانی کەشناسی ڕایدەگەیێن، پارێزگای خوزستان لە ئێران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەرمترین شوێن بووە لەسەر زەویدا کە51 پلەی سیلیزی تێپەڕاند.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەرز بەشێک لە ناوچەکانی جیهانی گرتووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش هۆشداری لە زیانە تەندروستییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگاکانی کەشناسی ڕایدەگەیێنن، شاری ئومێدییە لە پارێزگای خوزستانی ئێران لە 24 کاتژمێری ڕاردوو بە پلەی گەرمیی 51 پلەی سیلیزی گەرمترین شاری جیهان بووە، لە دوای ئەویش شاری بەسرە لە عێراق بە پلەی 50.8 پلەی سیلیزی لە پلەی دووەم و ئابادان لە ئێران بە پلەی گەرمیی 50.4 پلەی سیلیزی لە پلەی سێیەم دێت.
کاریگەرییە لاوەکییەکان: پلەی گەرمیی 50 پلەی سیلیزی بە گەرماییەکی زۆر مەترسیدار دادەنرێت و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیازی ئەوە دەکات کە خەڵک لە ماڵەوە بمێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام گەیشتە 52 پلەی سیلیزی و شاری وەرزێقانیش لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بە 11 پلەی سیلیزی فێنکترین شاری ئێران بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بۆنە ناخۆشەکەی کەرکووک پێکدەهێنرێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات