
دیمەنی ژمارەیەک پەنابەر لە ئەمریکا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەندێک لە کۆچبەران کە بە "تاوانکاری مەترسیدار" ناویان دەبات، دیپۆرتی وڵاتێکی سێیەم دەکاتەوە، چونکە وڵاتەکانی خۆیان ئامادە نین وەریانبگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەوڵدەدات ملیۆنان کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا دیپۆرت بکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی پڕۆسەی دیپۆرتکردن بۆ وڵاتانی سێیەم چڕکردووەتەوە. ئەم سیاسەتە ناردنی تاوانبارانی سزادراویشی بۆ وڵاتانی وەک سودان و ئیسواتینی لەخۆگرتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەدواداچوونێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز بۆ چەند دۆسیەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە لانیکەم پێنج کەس کە هەڕەشەی ناردنیان بۆ وڵاتی سێیەمی وەک لیبیا لێکرابوو، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوای ئەوەی دادوەرێکی ئەمریکی ڕێگری لە ئیدارەی ترەمپ کرد ژمارەیەک کۆچبەر گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکانیان.
باکگراوند: لە مانگی شەشدا، دادگای باڵای ئەمریکا ڕێگەی بە ئیدارەی ترەمپ دا کە کۆچبەران بۆ وڵاتانی سێیەم دیپۆرت بکاتەوە بەبێ ئەوەی دەرفەتی ئەوەیان پێبدرێت بیسەلمێنن کە لەوێ ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت