هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان لە وەڵامی گوشار و لێدوانەکانی واشنتن بۆ دوورکەوتنەوە لە کڕینی نەوتی ڕووسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ دەوڵەتێک مافی دەستوەردانی لە سیاسەتی هیندستان نییە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای باجی ئەمریکا بەڕێژەی 25% لەسەر هەناردەکانی هیندستان بۆ ئەمریکا، ترەمپ لە پۆستێکی "تروس سۆشیاڵ" لە مانگی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا کە هیندستان ڕووبەڕووی سزای زیاتر دەبێتەوە بەهۆی کڕینی چەک و نەوتی ڕووسی.
لێدوانی فەرمی: ڕاندهیر جەیسواڵ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند: هیندستان وڵاتێکی سەربەخۆیە و داڕێژەری سیاسەتی دەرەوەی خۆیەتی و بڕیار دەدات پەیوەندی دیپلۆماسی و بازرگانی لەگەڵ هەر دەوڵەتێک هەبێت کە لە بەرژەوەندی وڵات بێت، مافی دەوڵەتی سێیەم نییە دەستوەردان بکات لەم سیاسەتە، پەیوەندی نێوان ڕووسیا و هیندستان پەیوەندیەکی مێژوویی و جێگیرە و بە پێی سیاسەتی دەرەوەمان بەردەوام دەبین لەم پەیوەندییە.
زانیاریی زیاتر: میدیاکانی هیندستان لە زاری بەرپرسانی نیودلهیەوە ڕایانگەیاند، هیندستان بەردەوام دەبێت لە کڕینی نەوتی ڕووسی و داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن هیندستان تێوەنەگلێنێت لە ناکۆکیەکانیان لەگەڵ ڕووسیا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت