عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا

شەیری بکە لە:
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا

هاونیشتمانییەک لە تاو گەرمای بەتینی هاوین بە ئاو خۆی فێنک دەکاتەوە

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ناوەندی کالیفۆرنیا بۆ چاودێریی کەشوهەوا، عێراق گەرمترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان،  پلەکانی گەرماش لە پێنج ناوچەی عێراق نیوەی کوڵانی تێپەڕاندووە.

 

وێنە گەورەکە: لە هاویندا پلەی گەرما لە ناچەکانی باشووری عێراق دەگاتە ئاستی نیوەی کوڵان و بەپێی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی کالیفۆرنیا بۆ چاودێریی کەشوهەوا، ڕۆژی هەینی 2025-08-1، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە وەک گەرمترین ناوچەی جیهان دەستنیشان کراوە و پێشەنگی لیستی ئەو ناوچانەی وەرگرتووە کە بەرزترین پلەی گەرمایان تێدا تۆمار کراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتەکە، فڕۆکەخانەی بەسرە گەرمترین ناوچەی جیهان بووە و پلەی گەرمی گەیشتووەتە 50.5 پلەی سیلیزی، جگە لە بەسرە، پێنج ناوچەی دیکەی عێراقیش لەنێو لیستی گەرمترین ناوچەکانی جیهاندان (فاو 49.5, عەممارە 49.2، ، بەدرە 48.8 و عەلی غەربی 48.1) پلەی سیلیزی  بوون.

 

لەلایەکی دیکەوە: دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما دابەزێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ