هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد

شەیری بکە لە:
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد

ئەو بۆرییەی کە غازی ئازاربایجانی لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردەی سووریا دەکرێت

ئاڤا نیوز

هەناردەی غازی ئازەربایجان لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ سووریا دەستی پێکرد. وەزیری وزەی تورکیا لەوبارەیەوە دەڵێت، دەتوانن ساڵانە هەتا دوو ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە ڕێگەی وڵاتەکەیانەوە هەناردەی سووریا بکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە بە ئامادەبوونی ئاڵپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا بەڕێوەچوو، هەناردەکردنی غاز لەڕێگەی تورکیاوە بۆ سووریا کە سەرچاوەکەی ئازەربایجانە، دەستی پێکرد.

 

لێدوانی فەرمی: لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاڵپارسلان بایراکتار وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ هەریەک لە وڵاتانی قەتەر و ئازەربایجان بۆ بەشدارییان لەو پڕۆژەیەدا، ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بۆڕییەوە دەست بە هەناردەکردنی غازی سروشتی ئازەربایجان بۆ سووریا کرا.


گوتیشی، ساڵانە دەتوانن هەتا دوو ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی هەناردەی سووریا بکەن و بەو پێیە دەتوانرێت کارەبای پێنج ملیۆن خێزان دابین بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ