
ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك
ئاڤا نیوز
ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك ڕایدەگەیێنێ، لەمڕۆوە ڕۆژێكی نوێ لە پارێزگاکەی دەستپێدەكات و دەیانەوێت بێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ئەمشەو لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام کۆبووەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەممەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری نوێی كەركووك لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی شاری كەركووك و سەرجەم پێكهاتەكان کرد. داواشی لە خەڵکی پارێزگاکە کرد هاوکاری بن بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی خزمەتگوزار دابمەزرێنێت.
زانیاری زیاتر: ڕێبوار تەها دەڵێت: "لە ئەمڕۆوە سەردەمێکی نوێ لە کەرکووک دەستپێدەکات، کە سەردەمی پێکەوەژیان و خزمەتکردنی هەمووان دەبێت بەبێ جیاوازی، بۆیە داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکووک دەکەم هاوکارمان بن بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی ڕەشید بێتەئاراوە و ببێتە مایەی خزمەتی هەموو خەڵکی کەرکووک".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن