
هونەرمەند جۆزێف
ئاڤا نیوز
هونەرمەند جۆزێف كە ساڵانێكە بەكەڤەركردنی گۆرانییەكانی هونەرمەندی گەورە (ئەحمەد كایا) لەناو سۆشیاڵ میدیا ناوبانگێكی باشی پەیداكردووە، بۆ یەكەمجار ڤیدیۆكلیپێكی تایبەت بەخۆی بڵاودەكاتەوە؛ لە چاوپێکەوتنێکی كورتدا لەگەڵ ئاڤا نیوز جۆزێف وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە.
ئاڤانیوز: سەرەتا بە كەڤەر دەستت پێكردووە و چویتەتە ناو گوێگرەكانتەوە، چی وای لێكردیت بڕیار بدەیت گۆرانی تایبەت بە خۆت دروستبكەیت؟
جۆزێف: بوونی چیرۆكێكی تایبەت لە ژیانمدا، وای لێكردم كە بەرهەمی تایبەت بە خۆمم هەبێت.
ئاڤا نیوز: كەواتە بڕیارە بۆ هەر چیرۆكێكی تایبەتی ژیانت گۆرانییەكی تایبەتت هەبێت؟
جۆزێف: بەڵێ، هەر لە ئێستادا چوار تراكی دیكەشم ئامادەیە كە هەمووی پەیوەندی بە ژیانی خۆمەوە هەیە.
ئاڤانیوز: كەواتە ئیتر كاری كەڤەر ناكەیت و تەنیا بەرهەمی خۆتت دەبێت؟
جۆزێف: تەنیا یەك گۆرانی هونەرمەندی گەورە (ئەحمەد كایا) وەكو دوا كاری كەڤەر كارم لەسەر كردووە و لێرە بەدواوە كاری تایبەتی خۆم دەكەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی