
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە کۆنگۆ و شوێنەکانی دیکەی ئەفریقای بە باری لەناکاوی تەندروستی جیهانی ناساند، دوای ئەوەی لە 12 وڵاتدا حاڵەتەکانی تووشبوون لە منداڵان و گەورە ساڵان پشتڕاستکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ی ئاب ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پاراستن لە ئەفریقا ( CDC) بەهۆی خێرا بڵاوبونەوەی ئاوڵەی مەیموون، باری لەناکاوی تەندروستی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە 500 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: "ئەمە دۆخێکە کە دەبێت ببێتە جێی نیگەرانی هەموو لایەک، ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە دەرەوەی ئەفریقا و وڵاتانی دیکە جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووك گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەبێتە هۆی تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبوون و هەوکردنی گرێ لیمفاوییەکان، دواتر دەرکەوتنی شێوە زیپکەی بچووک لەسەر دەموچاو و بڵاوبوونەوەی بەهەموو لەشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز