
دەروازەی نێوان سووریا و عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای ئەمنی لە عێراق، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتنی هاووڵاتییانی سووری بۆ خاکی عێراق بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت: " ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 1-8-2025، بەشێک لە میدیاکانی عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویانکردەوە، بەفەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاتنی هاووڵاتییانی سووری بۆ عێراق لە ماوەی بەڕێوەچوونی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن بەتەواوی قەدەغەیە و فەرمانەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ڤیزای فەرمی مانگانە یان ساڵانەیان هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتە ملیۆنییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتە ملیۆنییەکان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتنەناوەوەی هاووڵاتیانی سووریا بۆ عێراق، و ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە ڕوونیشیکردەوە، هەر کەسێک ڤیزای فەرمی هەبێت، جا چ بۆ مەبەستی گەشتیاری بێت یان زیارەت، ڕێگەی پێدەدرێت بە شێوەیەکی ئاسایی و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان بێتە ناو خاکی عێراقەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن