
دیمەنی 10 هەزاری و 25 هەزار دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لە هەشت مانگی ڕابردوودا هیچ مانگێک لە وادەیەکی دیاریکراودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
وێنە گەورەکە: لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کاتێکی دیاریکراو هەیە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، لە عێراقیش هەموو مانگێک لەنێوان 20 بۆ 24ی مانگ وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەدات، بەڵام هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات بۆیە هەر مانگە و لە ڕێکەوتێکدا دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق لەم کاتانەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە:
- ڕۆژی 1-2-2024 بۆ مووچەی مانگی یەک بڕی 618 ملیار دیناری ناردووە.
- ڕۆژی 12-3-2024 بۆ مووچەی مانگی دوو بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری ناردووە.
- ڕۆژی 7-4-2024 بۆ مووچەی مانگی سێ بە دوو گوژمە زیاتر لە 820 ملیار دیناری ناردووە.
- ڕۆژی 14 و 15-5-2024 بۆ مووچەی مانگی چوار بە دوو گوژمە 601 ملیار دیناری ناردووە.
- ڕۆژی 8-6- 2024 بۆ مووچەی مانگی پێنج بەغدا 107 ملیار دیناری وەک مووچەی خانەنشینانی مەدەنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نارد، دوو ڕۆژ دواتر 10-6-2024 بڕی 419 ملیار و 190 ملیۆن دیناری دیکەی نارد، هەر ئەو ڕۆژە بەغدا 334 ملیار و 875 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی نیسانی هێزی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان نارد.
- ڕۆژی 4-7-2024 بۆ مووچەی مانگی شەش بەغدا 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزاری بۆ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان نارد، ڕۆژی 9-7-2024 بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری دیکەی نارد.
- لە مانگی حەوت ڕۆژی 16-7 وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان نارد.
زانیاریی زیاتر: ئەگەرچی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 21-7-2024 لیستی مووچەی مانگی تەمموزی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بەگوتەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی گوتبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-8-2024 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، واتا ئەگەر ئەمڕۆ پارەی مووچە بگات 26 ڕۆژ دوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند ڕۆژەدا پەکەکە هەڵبوەشێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەزار دۆلار دەداتە هەر کۆچبەرێک وڵاتەکە بەجێبهێڵن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژمارەیەک کاسبکار دژ بە بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵك؛ گەڕەکێکی سلێمانی زیاتر لە 13 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچە دا؛ هێشتا تەیف سامی واژۆی نەکردووە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەكانی قۆناغی دووەمی پێدانی قەرزی پرۆژەی گەشانەوە دەستپێدەكات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت 3%ی بەهاکەی لەدەستدەدات