
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای لەبارەی میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان ڕەوانەی بەغداد دەکات.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دوای ڕێککەوتنی تەواو لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، نەوت بووەتە بەشێک لە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دەکەوێتە ئەستۆی بەغداد و بەندە بە خێرایی ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنی تورکی."
هاوکات وتیشی: "وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان ڕەوانەی بەغداد دەکات و دوای ئەوە ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران دەدات بۆ مانگی حوزەیران."
لێدوانی فەرمی: پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، "120 ملیارەکە ئامادەیە، چاوەڕێی ڕێککەوتنی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، هەرکاتێک ڕێککەوتن کرا 120 ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە لیستی بودجەی وەبەرهێنان ناوی هەرێمی کوردستان دەسڕێتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی نەوت ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن