تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات

شەیری بکە لە:
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات

دیمەنی شوێنی تەقینی بۆرییەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەهۆی تەقینی بۆرییەکی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو لە نزیک گوندی دەرەشیش، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 30%ـی گەڕەک و ماڵەکانی شاری هەڵەبجە ڕاگیرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە دڵنیایی دەدات کە تیمەکانیان لە هەوڵی بەپەلەی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

لێدوانی فەرمی: ئەلەند تۆفیق، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە، بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "بۆریی ئاوی هەڵەبجە کە لە نزیک گوندی دەرەشیشەوە تێدەپەڕێت، تووشی تەقین بووە و تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی چاککردنەوەین."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە بۆرییەکە قەبارەکەی 10 ئینجە و لە سەرچاوەی ئاوی زەڵمەوە ڕاکێشراوە، کە پێداویستیی ئاوی نزیکەی 30%ـی شاری هەڵەبجە دابین دەکات. سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، گوتی: "تا ئێستا هۆکاری تەقینی بۆرییەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامن."

زانیاریی زیاتر: ئەلەند تۆفیق جەختی کردەوە کە بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما و پێویستیی زۆری هاووڵاتیان بە ئاو، تیمەکانیان بە پەلە کاردەکەن بۆ ئەوەی کێشەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ چارەسەر بکرێت و دابینکردنی ئاو بۆ هاووڵاتیان ئاسایی ببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: