پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت

دیمەنی کوپێک چا

ئاڤا نیوز

چا یەکێکە لە خواردنەوە دڵخوازەکان و کەسانێکی زۆر ڕۆژانە چەند پەرداخێکی لێ دەخۆنەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن، بەڵام شارەزایانی تەندروستی هەندێک ئامۆژگاری دەخەنەڕوو، دەڵێن "پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پسپۆڕان دەڵێن، "پێویستە زۆر ئاگاداری شێوازی ئامادەکردنی چا بین"، چونکە ئەگەر بەهەڵە ئامادە بکرێت یان بوخورێتەوە ئەوە زیان بە مرۆڤ دەگەێنێت، وەکو ئەمانەی خوارەوە کە باسکراوە:

- ئامادەکردن و خواردنەوەی چا بەشێوەیەکی خەست زیان بە ڕیخۆلەکان دەگەێنێت و دەبێتە هۆی قەبزی.

- دووبارە بەکارهێنانەوەی هەمان چا، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆژێکی بەسەردا تێپەر بووبێت، زیانێکی زۆر دەگەێنێت، چونکە چایەکە زۆربەی سوودەکانی لەدەست دەدات.

- خواردنەوەی چای گەرم دەبێتە هۆی سووتانی ڕیخۆڵەکان و بریندارکردنی دیواری گەدە.

- خواردنەوەی چا لەسەر سکی بەتاڵ دەبێتە لەدەست دانی ئارەزووی خواردن.

- خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ لەدوای نان خواردن ڕێگری لە وەرگرتنی ماددە ڕیشاڵییەکانی ناو خواردنەکە دەکات.

زانیاریی زیاتر: لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی هەزار و 500 جۆر چا هەیە. هاوکات چا دووەم خواردنەوەی بەناوبانگە لە دوای ئاو،  لە ساڵی 2023ـدا 297 ملیار لیتر چا لە سەرانسەری جیهان خوراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ