کارەبای عێراق: لەناکاو 6 هەزار مێگاواتمان لەدەستداوە و بەقۆناغ کار بۆ گەڕانەوەی دەکەین

شەیری بکە لە:
کارەبای عێراق: لەناکاو 6 هەزار مێگاواتمان لەدەستداوە و بەقۆناغ کار بۆ گەڕانەوەی دەکەین

بێ کارەبایی لە عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی یادی چلەی ئیمامی حوسێن و بەرزبوونەوەی کەموێنەی پلەکانی گەرما، فشارێکی زۆر لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دروستبووە، ئەوەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی لەناکاو 6 هەزار مێگاوات کارەبا لەدەست بدەن، بۆیەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بەکارهێنانی ناپێویستی کارەبا کەمبکەنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی بەردەوامی ئامادەکارییەکان بۆ چلەی ملیۆنی ئیمامی حوسێن بارگرانییەکی زیاد لە پێویست کەوتووەتەسەر هێڵی کارەبای کەربەلا- بابل و لەناکاو دابەشکردنی کارەبا بەبڕی 6000 مێگاوات پچڕاوە.

دەشڵێت، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکەکانی بەرهەمهێنان و وەستانی تەواویان لە کار، لە ئەنجامیشدا کوژانەوەی گشتی کارەبا ڕوویداوە، بۆیەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن تا چلەی ئیمامی حوسێن تەواو دەبێت، ئەوەندی دەتوانن بەکارهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە و هاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەند ڕۆژە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بێ وێنە بەرزبوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: عادل کەریم، بریکاری وەزیری کارەبای عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هێڵی نێوان قەزای موسەییەب-بابل تووشی کێشەی تەکنیکی  بووە لە تۆڕەکە جیابوونەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی وێستگەکانی کارەبا لەسەرانسەری عێراق بکوژێتەوە، "ئێستاش خەریکی چارەسەرکردنین و لەچەند کاتژمێری داهاتوو کێشەکە چارەسەر دەکرێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ