وەزارەتی کارەبای عێراق: کارەبا قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبای عێراق: کارەبا قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێتەوە

ئاڵای عێراق - وێستگەیەکی کارەبا

ئاڤا نیوز

بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان ئاشکرای کرد،  کارەبا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەستی بە گەڕانەوە کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 11-8-2025، لەکاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بەغدای پایتەختیش، کارەبای نیشتمانی تووشی کوژانەوەی گشتیی 'شەت داون' بووەوە. 

لێدوانی فەرمی: محەممەد نیعمە، بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان ڕایگەیاند: تیمە تەکنیکییەکانمان ئێستا کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە و خستنەوەکاریی تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەستی بە گەڕانەوە کردووە  و لە ماوەی کاتژمێرەکانی داهاتوودا خزمەتگوزارییەکە بەتەواوی دەگەڕێتەوە.

زانیاریی زیاتر: پچڕانی کارەبای نیشتمانی لە کاتێکدایە کە ئێستا پلەی گەرمای بەشێک لە شارەکانی نزیکبووەتەوە لە 50 پلەی سیلیزی و لە هەندێک ناوچەش کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانیش نییە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ