كۆمپانیاكانی ڕووسیا دەستپێشخەرییەكی فراوان بۆ خاوەنكارانی خۆماڵی دەڕەخسێنن

شەیری بکە لە:
كۆمپانیاكانی ڕووسیا دەستپێشخەرییەكی فراوان بۆ خاوەنكارانی خۆماڵی دەڕەخسێنن

ئاڵای ڕووسیا و وەربەرهێنان لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


ژمارەیەك کۆمپانیای ڕووسی ئارەزوومەندن لە بوارەکانی: کشتوکاڵ، کارەبا، ژێرخان، تەندروستی، تەکنەلۆژیای زانیاری، گەشتیاری، تەندروستی و جوانکاری، لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق کاربکەن، هەر کۆمپانیایەکی خۆماڵی ئارەزوومەندە کاریان لەگەڵدا بکات، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.

 

وێنە گەورەكە: بەهۆی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و سەرجەم ئەو ئاسانكارییانەی بۆ وەبەرهێنان كراون، كۆمپانیا بیانییەكان ئارەزووی كاركردنیان هەیە لە هەرێمی كوردستان و زۆرجار خۆیان دەستپێشخەری دەكەن بۆ خستنەگەڕی سەرمایەكانیان لە سێكتەری وەبەرهێناندا.

 

بڵاوكراوەی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمیی بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، تێیدا سەرجەم ئەو كۆمپانیا و خاوەنكارە ناوخۆییانە ئاگادار دەكاتەوە كە خواستی كاركردنیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیا ڕووسییەكان لە بوارەكانی: کشتوکاڵ، کارەبا، ژێرخان، تەندروستی، تەکنەلۆژیای زانیاری، گەشتیاری، تەندروستی و جوانکاری، با سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بكەن بۆ پێدانی زانیاریی پێویست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: