ترەمپ: ڕووسەکان ناپلیۆن و هیتلەریان تێکشکاند

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ڕووسەکان ناپلیۆن و هیتلەریان تێکشکاند

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دەبێت. وتیشی، ڕووسیا وڵاتێکی جەنگخوازە و ئەوان هیتلەر و ناپلیۆنیان تێکشکاند.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەمەوێت کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا ڕێکبخەم، واتە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ زیلینسکی و پووتین یان زیلینسکی، پووتین و من دەبێت".

- "من بە پووتین دەڵێم ئەم جەنگە کۆتایی پێبهێنێت".

- %88 ی ئوکرانیاییەکان دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن.

- ڕووسیا وڵاتێکی جەنگخوازە، ئەوان زۆر شەڕ دەکەن و پێشتر هیتلەر و ناپلیۆنیان تێکشکاند.

- "لە کۆتاییدا، من، پووتین و زێلێنسکی لە ژوورێکدا دادەنیشێنم، لەوانەیە مینش لەوێ بم یان لەوێ نەبم. پێموایە چارەسەر دەبێت".

- "پێمووایە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پووتین باش دەبێت، بەڵام لەوانەشە خراپ بێت".

- ڕووسەکان دەیانتوانی لە ماوەی 4 کاتژمێردا بگەنە کیێڤ، ئەگەر بە ڕێگای خێرای ئوتوبان بچووینایە. بەڵام جەنراڵێکی ڕووس بڕیاری دا بە زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە بچن". 

- ڕووسیا هەندێک ناوچەی گرنگی داگیرکردووە، "ئێمە هەوڵ دەدەین هەندێک لەو ناوچانە بۆ ئوکرانیا بگەڕێنینەوە".

باکگراوەند: لە شوباتی 2022ـەوە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، ترەمپ دەیەوێت لەسەر دەستی ئەو جەنگەکە کۆتایی پێ بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: