زێلینسکی داوای گەورەترین فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر کرێملن دەکات

شەیری بکە لە:
زێلینسکی داوای گەورەترین فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر کرێملن دەکات

ئاڤا نیوز

پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی کوشتن، داوای گەورەترین هەڵمەتی فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر کرێملن دەکات.

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی کات و شوێنی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، هەڵمەتی فراوانی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ ڕازیکردنی هەردوو دەوڵەت بۆ ڕێگەدان بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکە دەستیپێکردووە، لەڕێگەی ئەوروپاوە فشار دەخاتە سەر کۆشکی سپی و کرێملن بۆ دوورنەخستنەوەی کیێڤ لە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنەکان.

بڵاوکراوەی فەرمی: زێلینسکی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی:"ڕووسیا درێژە بە جەنگ دەدات، بۆیە شایەنی ئەوەیە ڕووبەڕووی گەورەترین فشاری نێودەوڵەتی ببێتەوە، ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە کوشتن ڕابگرێت و بۆیە نابێت هیچ پاداشت و بەرامبەرێک وەربگرێت، سازشکردن ڕووسیا ڕازی ناکات بە ڕاگرتنی کردەوە جەنگییەکان و پێویستە فشاری زیاتر بخرێتە سەر کرێملن، ئەمە تەنها هەڵوێستێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو عەقڵانییە و سازشکردن بکوژێکی وەک ڕووسیا قایل ناکات."

زێلینسکی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕووسیا زیاتر لە هەزار بۆمبی ئاسمانی و نزیکەی هەزار و 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژ بە ئۆکراینا بەکارهێناوە.


زانیاریی زیاتر: ئەم وتانەی زێلینسکی بە چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین دێت کە بڕیارە هەینی داهاتوو لە ئالاسکا بەڕێوەبچێت.

ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێککەوتنێکی ئەگەری هەیە کە لەوانەیە ئاڵوگۆڕی خاک لەنێوان هەردوو وڵاتدا بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: