ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت

شەیری بکە لە:
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت

دیمەنی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ئامادەكارییەكانی بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار دەستپێكردووە، پارێزگاری هەڵەبجەش دڵنیایی دەدات لەوەی فێستیڤاڵی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، جیاوازتر دەبێت.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی ئابی 2025، بەسەرپەرشتی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، کۆبوونەوەی خۆی سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی یانزەمین كۆپیی فێستیڤاڵەكە ئەنجامدا. تێیدا؛ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون و گفتوگۆی چڕ لەبارەی ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە کرا و بەشداربووان سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانی خۆیان خستەڕوو.

لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەین، فێستیڤاڵی ئەمساڵ، لە ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر و تایبەتتر بێت؛ "بەجۆرێك زۆرترین ژمارەی گەشتیاران و سەردانیكاران ڕابكێشێت و چارەسەریی سەرجەم كەموكوڕییەكانی ساڵانی ڕابردووش بكرێت."

باكگراوند: فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ساڵانە بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەرهەمی هەناری جووتیارانی ناوچەکە و بەرهەمە خۆماڵییەكان و کاری دەستی جۆراوجۆر نمایش دەکرێن. كە بووەتە بۆنەیەکی گرنگ بۆ ناساندنی بەرهەمی هەناری هەڵەبجە و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە پارێزگاکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: