چارەنووسی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
چارەنووسی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە

دیمەنی وەرگرتنی گەنم جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵە بەمەبەستی یەکلایی کردنەوەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کە دوای دوو مانگ لە دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتن هێشتا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرجنەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوو عێراق نووسراوێکی سەبارەت بەخەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد، بەڵام هێشتا پشکی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە سەرەڕای وەرگرتنی 390 تۆن گەنم لە جووتیارانی هەر چوار پارێزگاکە.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، "هێشتا بەغدا یەکلایی نەکردووەتەوە، لە دوایین بڕ کە ڕەزامەندی خەرجکردنی وەرگیراوە پشکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت یان دەکەوێتە قۆناغەکانی دواتر، پشکی جووتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 310 ملیار دینارە، لەسەر هێڵێن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو خەرج بکرێت."

ژمارەکان وادەڵێن:  310 ملیار دینار وەک پشکی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو 390 هەزار تۆن گەنمەی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگیرا، بەمشێوەیە بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشدەبێت:-

هەولێر: نزیکەی 98 ملیار دینار

سلێمانی: نزیکەی 111 ملیار دینار

دهۆک: نزیکەی 92 ملیار دینار

هەڵەبجە: نزیکەی 10 ملیار دینار

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: