
دیمەنی دوو جۆر ترێ کە لە پێشانگەکە نمایش دەکرێن
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ پێشانگایەک بۆ خستەڕووی ترێ و بەرهەمەکانی لە قەزای عەنکاوەی هەولێر دەکرێتەوە، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە لەوبارەیەوە دەڵێت 'حەوت جۆری نوێی ترێ نمایش دەکەین'.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ چوارەمین ساڵە پێشانگای ترێ و بەرهەمەکانی لە قەزای عەنکاوەی سەربە پارێزگای هەولێر دەکرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا بەرهەمی یەک جووتیار نمایش دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە بەرهەمەکانی لە دەشتی هەولێردا زووتر پێگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: سەلوان سەردار، سەرپەرشتیاری پێشانگای سەبەتەی ترێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 6:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێشانگای سەبەتەی ترێ لە عەنکاوە دەکەینەوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە پێشانگاکەدا 30 جۆر ترێ نمایش دەکرێت، کە حەوت جۆریان ترێی نوێیە و لەسەرانسەری عێراق دا نیە، لەگەڵ بەرهەمەکانی ترێ وەک سرکە، مورەبا، دۆشاو، 10 جۆر مێوژ، خەل، 150 بوتڵ شەراب.
ئەو بەرهەمانەی لە پێشانگاکەدا نمایش دەکرێن نرخیان لە بازاڕ زۆر کەمتر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم جووتیارەی سنووری هەولێر لەسەر ڕووبەری 18 دۆنم زەوی ترێی چاندووە، کە حەوت هەزار و 500 ڕەزی ترێی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یونیسێف: زیاتر لە 192 هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی سوەیدا ئاوارە بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران و عێراق ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یونیسێف: زیاتر لە 192 هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی سوەیدا ئاوارە بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران و عێراق ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 57 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جار دەنگدەدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بنەماڵەی کوژراوانی ڕووداوی بەنزینخانەکە گەیشتنە هەولێر