یونیسێف: زیاتر لە 192 هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی سوەیدا ئاوارە بوون

شەیری بکە لە:
یونیسێف: زیاتر لە 192 هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی سوەیدا ئاوارە بوون

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵکی سوەیدا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یۆنیسێف) ئاشکرای کرد، سەرەڕای ڕاگرتنی جەنگ لە شاری سوەیدا لە سووریا ئاوارەبوونی خەڵکی شارەکە بەردەوامە کە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 192 هەزار کەس.

چیرۆکی سەرەکی: نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری ئاوارەکانی بەهۆی شەر و پێکدادانەکانی 12ـی مانگی ڕابردووی نێوان خێلە بەدەوییەکان و چەکدارانی پێکهاتەی دروز لەلایەک و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و دروزەکان لەلایەکی دیکە بڵاو کردەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یونیسێف ڕایگەیاند: ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە 12ـی تەمموزەوە گەیشتووەتە نزیکەی 192 هەزار کەس کە پێویستیی بەپەلەیان بۆ خۆراک، تەندروستی، ئاو، شوێنی نیشتەجێبوون، و پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی هەیە، هاوکات مەترسییەکانی سەر منداڵان لە ناوەندە قەرەباڵغەکاندا زیاد بووە.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای شەڕەکەوە هەزار و 625 کەسی چەکدار و خەڵکی مەدەنی کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ