لە زاخۆ گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەكرێت

شەیری بکە لە:
لە زاخۆ گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەكرێت

دیمەنی کۆرنیشی زاخۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 13 ملیار دینار لە شاری زاخۆ دروست دەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كراوە.

چیرۆكی سەرەكی: پرۆژەی دروستكردنی گەورەترین نافوورە لە ڕووباری خابوور لە سەنتەری بازاڕی زاخۆ لەسەر ڕووبەری چوار دۆنم زەوی، بە دیزاینێكی سەردەمیانە جێبەجێ دەكرێت و ئاو بە بەرزی 30 مەتر هەڵدەدرێت، لەگەڵ بەكارهێنانی ڕووناكیی لێزەری و سەمای مۆسیقا، هاوكات پاركێکی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێلیش لە چوارچێوەی پرۆژەكە دروست دەكرێت و ماوەی تەواوكردنی پرۆژەكەش ساڵێك دەخایێنێت.

لێدوانی فەرمی: چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی زاخۆ تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، پرۆژەی نافوورەی زاخۆ، درێژەپێدەری هەردوو قۆناغی كۆرنیشی زاخۆ و بازاڕی كۆن و قەڵای شوێنەواریی زاخۆیە، كە بە تەواوبوونی، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاتنی زیاتری گەشتیاران دەبێت و ژێرخانی ئابووری و کەرتی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیاتر بەرەو پێش دەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ