وشكەساڵی سەدان ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان لەناودەبات

شەیری بکە لە:
وشكەساڵی سەدان ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان لەناودەبات

دیمەنی ماسییەکان لە ڕۆخی دەریاچەی دەربەندیخان. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگە

ئاڤا نیوز

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و هاتنی وشكەساڵی چەندین ڕووداوی نەخوازراوی سروشتی بەدوای خۆیدا هێناوە؛ سەدان ماسی جۆری ڕەقە، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان مردار بوونەتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی چاودێری و پشكنینی بەردەوامی ڕووبەرە ئاوییەكان لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، دەردەكەوێت بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان، سەدان ماسی لە ڕۆخی دەریاچە لەناوچوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هەرچەندە مەفرەزەكانی سەر بە پۆلیسی دارستان و ژینگە، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، بەردەوام چاودێری ڕووبەرە ئاوییەكان دەكەن، بەڵام بەهۆی وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری ماسی لە جۆری 'ڕەقە' لەناوچوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: