
هونەرمەندی دیاری كوردستان (سابیر كوردستانی)
ئاڤا نیوز
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری كوردستان (سابیر كوردستانی) بەرز ڕادەگیرێت، بۆ ئەم یادە لە شاری كەركووك، مەراسیمێكی ڕێزلێنان بە پێشكەشكردنی وتار و نمایشكردنی دۆكیومێنتاری و ستران بەڕێوە دەچێت.
چیرۆكی سەرەكی: بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ڕۆژی 10ـی ئابی 2025، كاتژمێر 5:30ـی ئێوارە، لە هۆڵی لایف سیتی لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركووك، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند (سابیر كوردستانی) بە ناونیشانی 'دەنگێك بۆ ڕۆشنكردنەوەی تاریكییەكان' ڕێكدەخات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی داوتنامەیەكی فەرمی كە بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانە كراوە، لە مەراسیمی ڕێزلێنانی هونەرمەندی دیاری كوردستان ڕەوانشاد (سابیر كوردستانی)، وتار، پەیڤین، دۆكیۆمێنتاری و ستران، پێشكەش دەكرێن و ڕێز لە خانەوادەكەی دەگیرێت.
ژیاننامە: هونەرمەند سابیر كوردستانی، ناوی تەواوی محەممەد ئەحمەد، لە ساڵی 1955 لە شاری كەركووك لەدایكبووە و لە ڕۆژی 10ـی ئابی 2020، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە. لە ساڵی 1970 دەستی بە كاری هونەری كردووە، بە درێژایی تەمەنی هونەری؛ هەگبەیەك ستران و گۆرانیی ناوازەی پێشكەش كردووە، وەك خۆی چەندین جار ئاماژەی پێ دەكرد، زۆربەی بەرهەمەكانی، ڕووداوێكی ڕاستی لەپشتەوە بووە. كوردستانی لە منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە، بیناییی لەدەستدەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە